نەبەرد عومەر: هێشتا ڕەزامەندیی چەند کاندیدێک لە وەزارەتی ناوخۆ نەهاتووەتەوە

، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق
، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چەند کاندیدێک هێشتا ڕەزامەندییان لە پەرلەمانی کوردستان نەهاتووەتەوە

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەریمی کوردستانیشەوە، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تا ئێستا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیار نییە، نەبەرد عومەر راشیگەیاند: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە و بڕیار دەدات کە ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکە، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

نەبەر عومەر گوتی: بەپێی ئەو خشتەی لای ئێمە دیاریی کرابوو، لە 16ـی مانگ تاوەکو 15ـی 10 بانگەشە دەبێت، تا ئێستا کۆمیسیاران بڕیاڕی نەداوە کە چ رۆژێک بانگەشە دەست پێ بکات، تا ئێستا چەند کاندیدێک ڕەزامەندییان نەهاتووەتەوە لە وەزارەتی ناوخۆ، هەر کاتێک ڕەزامەنددیان هاتەوە، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.

یەکشەممە، 01-09-2024، جومانە غەلای، بە کوردستان24ی ڕاگەیاندبوو، تاوەکوو وردبینی تەواوی بەربژێرەکان تەواو نەکرێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناکات. گوتیشی، هەر کەس و لایەنێک پێشێلکاری بکات، سزاکان ڕوون و ئاشکران، لە سەپاندنی پێبژاردنی ماددییەوە تاوەکوو دوورخستنەوەی کاندید و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەگرێتەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.