وائل حازم: هەموواری یاسای باری کەسیی وەک بۆمبی داندراوەیە بۆ خەڵکی عێراق

وائیل حازم، شرۆڤەکاری سیاسی
وائیل حازم، شرۆڤەکاری سیاسی

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی دەڵێت: هەمووار کردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراق، بێ خواستی خەڵکی عێراقە و لە شێوەی بڕیاڕەکانی حزبی بەعشە.

یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024، وائل حازم، شرۆڤەکاری سیاسی بۆ کوردستان24ـ گوتی: لەو کۆتاییانەدا بابەتی لێبووردنی گشتیان لە تایەکی تەرازوو دانا ، لەگەڵ بابەتی باری کەسی لە تایەکی دیکەی تەرازوو، بەڵام جیاوازیی هەیە لەنێوان ئەو دوو یاسایە، یەکیان عێراق دەپارێزێت بە لێبووردنی گشتی و کاریگەری لەسەر خەڵکی عێراق دەبێت، ئەوەی دیکە یاسای باری  کەسی تا ئێستا لێی تێناگەین، برایانمان لە پەرلەمان دەیانەوێت یاسایەک  پەسەند بکەن، هیچی لێ تێناگەین، ئەوە یاسایەکی ڕاستەقینە نییە، پێویستە ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر بدرێت چونکە مەترسیدارە وەکو بڕیاڕەکانی حزبی بەعش، بەڵام بەشێوازێکی دیکە، ئەو یاسایە مەترسیدارە لەسەر عێراق.

دەشڵێت: بابەتەکانی پەرلەمان گۆڕاون بۆ بێزارکردنی یەکتری، پێویستە ئەندامانی  پەرلەمان پشتیوانی لەو یاسایە بکەن کە خەڵک دەیەوێت، کوردەکان هیچ شتێک ناکەن دژی کۆمەڵگەکەیان بێت، ئەوەی زیاتر زیان لەو یاسایە دەکات سوننەکانن، پرسەکە پەیوەستە بە ونبوونی ناسنامەی نەتەوەیی، زیاتر لە هەشت هەزار ساڵە عێراق هەیە و یاساییەکمان نییە خەڵکی عێراق لەبەریدا بحەسێتەوە، پەنا بۆ پرسی مەزهەبی و تایفی دەبەن.

گوتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی عێراقیش هەموواری یاسای باری کەسیی ڕەت دەکاتەوە، بەزەبر و زۆرداری بەسەر خەڵکی عێراقی دەسەپێنن، ئەوە لە نازناوی سیاسی عێراق دەدات، بۆچوون و ئازادی سەر دەبڕن و عێراق دەخەنە نێو دووڕییانێکی تاریک.

په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ 3 پڕۆژه‌یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت.

به‌پێی كارنامه‌كه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره‌ 2ـی ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوکات ته‌واوكردنی خوێدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پڕۆژه‌یاساكانی پاراستنی خاوه‌ندارێتی هزری و پڕۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پڕۆژه‌یاساكانی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و یاسای په‌سه‌ندكردنی عێراق له‌ ڕێككه‌وتنی فره‌باجی ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گرنگترین بڕگه‌كانی، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، كه‌ زۆرترین كاردانه‌وه‌ و مشتومڕی له‌ شه‌قامی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.