هۆشیار زێباری: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا ڕێککەوتنێکی نەگبەتانەیە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی  کوردستان
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا ڕێککەوتنێکی نەگبەتانەیە.

دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی  کوردستان لە تۆڕی( ئێکس) پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نووسیویەتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا ڕێککەوتنێکی نەگبەتانەیە

هۆشیار زێباری: ڕێککەوتنی یاسایی ئەمڕۆی پەرلەمانی پەراوێزخراو و  وەستاوی عێراقی لە کارەکانی بۆ دەرکردنی سێ یاسا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی کە کێشەدار و مەترسیدارە، لەگەڵ ڕەشنووسی لێبوردنی گشتی و بڕیارەکانی خانووبەرەی دەوڵەت لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، ڕێککەوتنێکی نەگبەتانەیە، ڕێککەوتنێکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگا و دەوڵەتی مەدەنی.

دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموواری هەردوو پرۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و باری کەسی کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، پەرلەمانتارانی ئێزدی لە فراکسیۆنی پارتی، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان کرد.

دووشه‌ممه‌، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، ڤیان سه‌بری، په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ دژی دانانی یاسای لێبووردنی گشتی له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندا.

په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق شه‌ریف سلێمان عه‌لی و ڤیان ده‌خیل پێیان وایه‌ ئه‌م یاسایه‌ ڕه‌نگه‌ ڕێگه‌ و میكانیزمێك بێت بۆ ده‌رچوونی تیرۆریستان له‌ گرتووخانه‌ و زیندانه‌كانی عێراق.

هاوكات په‌رله‌مان كۆتایی به‌ ڕاپۆرت و خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی هێنا و دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.