سبەی ڕێگەی بالیسان و شکارتە دادەخرێت
بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت: سبەی ڕێگەی بالیسان و شکارتە دادەخرێت.
سێشەممە 17ـی ئەلوولی 2024، بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر ڕایگەیاند: لە بەیانیەوە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 18ـی ئەیلوولی 2024، ڕێگەی بالیسان-شکارتە دادەخرێت.
ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەڵێت: بەهۆی جێبەجێ کردنی بڕگەی فەرش کردنی چینی قیڕی بایندەر کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر و ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگای کۆمپانیای شارستێن، دەڵێت: ئاگاداری هاوولاتیان دەکاتەوە ئەوانەی کە بە نیازی سەفەرن، ڕێگای جێگرەوەی زینی وەرتێ بۆ سۆران - ڕانیە و ڕێگای هیران و نازەنین، بۆ هەولێر-ڕانیەبەکر بهێنن.