سکۆت بیسێنت: ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووە بە سفر
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاستی هاتوچۆ و گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمزدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاستەکانی پێش سەرهەڵدانی پێکدادانەکان، جەختیشیانکردەوە، ئەو ئاستە لە گواستەوەی نەوت بە بێ هەژمارکردنی نەوتی ئێران دیاریکراوە، چونکە ئێران ناتوانێت هیچ نەوتێک بفرۆشێت.
شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند، جیهان دەتوانێت بە بێ نەوتی ئێران بژی، بەڵام ئێران ناتوانێت بە بێ هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئێستا ئاستی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ، گوتیشی، ئەو ئاستە لە گواستنەوەی نەوت، بە بێ هەژمارکردنی نەوتی ئێران دیاریکراوە و ئەمریکا و جیهان پێویستیان بە نەوتی ئێران نییە.
ئەم لێدوانەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی فشارە ئابوورییە توندەکانی واشنتن بۆ سەر کەرتەکانی وزە و دارایی تاران، کە لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆ دەریاییە خۆی دەبینێتەوە لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوەیەکی توند خراوەتە سەر تاران، بە مەبەستی ملکەچکردنی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و رێککەتن لەسەر بابەتەکانی چەکی ئەتۆمی، دەستبەرداربوون لە گرووپ و میلیشیاکان کە تاران پاڵپشتی دارایی و سەربازییان دەکات لە ناوچەکە.
The Strait of Hormuz transit levels are back to pre-conflict levels minus Iranian barrels. The world can live without Iranian oil. Iran cannot live without oil exports. https://t.co/spiMFUaOdc
— Treasury Secretary Scott Bessent (@SecScottBessent) October 31, 2026