بەرپرسانی ئەمەریکا: ئیسرائیل ئیدارەی بایدنی لە هێرشەکەی لوبنان ئاگادار نەکردووەتەوە

ئاژانسی "ئەکسیۆس"ـی ئەمریکی، بدوو بەرپرسی ئەمەریکی پشتڕاستیان کردەوە کە ئیسرائیل پێشوەختە ئیدارەی بایدنی لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکە ئاگادار نەکردووەتەوە کە هێرشی کردووەتە سەر ئامێرەکانی پەیوەندی پەیجەر لە لوبنان

بەگوێرەی ئاژانسەکە، "هێرشەکە بووەتە هۆی پەکخستنی بەشێکی زۆری سیستەمەکەی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی سەربازیی حزبوڵڵا".

سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت: ئەو هێرشە لەسەرەتای ئەو هەفتەیە لە میانەی کۆبوونەوە ئەمنییەکان لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ و ئەندامانی باڵای حکوومەت و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان پەسەند کرا.

سەرچاوەیەک بەئاژانسی ئاکسیۆسی گوت: "ئیسرائیل هێرشەکەی بە ئامانجی گواستنەوەی شەڕ دژی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ قۆناغێکی نوێ کردووە، لە هەمان کاتدا هەوڵی داوە شەڕەکە نەچێتە ئاستێکی بەرزتر".

فیراس ئەلعەبیاد، وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکانی ئامێری پەیجەر، کە ئامێرێکی پەیوەندییە و بێ 'جی پی ئێس'ـە 9 کەس کوژراون، هەروەها دوو هەزار و 800 کەسیش برینداربوون کە 200 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

Fly Erbil Advertisment