میقداد میری: لە سنووری سلێمانییەوە تاوەری چاودێری و کامێرای گەرمیی دادەنێین

میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت: لە سنووری سلێمانییەوە تاوەری چاودێری و کامێرای گەرمیی دادەنێین.

چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، عەمید میقداد میری ڕایگەیاند: هەوڵە ئەندازیاریەکانی فەرماندەیی هێزەکانی سنوور بەردەوامە بۆ کردنەوەی ڕێگە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە چوارچێوەی کەرتی سنووریی ناوچەی یەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کارەکەش لەنێو سروشتێکی جوگرافی و  ناوچەیەکی کەشوهەوای سەختدا بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت: ئەم هەوڵانە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا دێت بۆ تەواوکردنی دانانی تاوەری چاودێریی کۆنکریتی و کامێرای گەرمیی کە یارمەتییەکی بەرچاو دەدات بۆ کەمکردنەوەی کاری قاچاخچێتی و دزەکردن لە سنوورەکانەوە.