وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: پابەندین بە دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، پابەند دەبن بە دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆتایی ئەرکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیتاد) بۆ دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانەی لە ڕیزی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوانیان کردووە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئەرکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNITAD) لە عێراق کۆتایی پێ دێت، بەڵام پابەندبوونی ئەڵمانیا بە دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش بەردەوامە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیتاد)، بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی عێراقی، چەندین ساڵە بەڵگەی گرنگیی تاوانەکانی دەوڵەتی ئیسلامیان کۆکردووەتەوە و بە دیجیتاڵییان کردووە؛ بەتایبەتیش، توانیویەتی ئەو تاوانانە دیکیۆمێنت بکات کە دژی کەمایەتییەکان کراون، وەک کۆمەڵگای ئێزدی لە عێراق کە بەهۆی کارەکانی یونیتاد 68 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و هەڵدراونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەشڵێت: یونیتاد دەرەنجامەکانی خستە بەردەستی دادگاکانی سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەوانە بگرنە بەر کە تاوانیان کردووە لە ڕیزی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، دەشڵێت: لە چەندین لێکۆڵینەوە بەهاوکاریی یونیتاد لەگەڵ تاوانبارانی داعش لەلایەن داواکاری گشتی فیدراڵییەوە کراون.

دەڵێت: لە کۆتاییدا یونیتاد لە ڕێگەی پاڵپشتی تەکنیکیەوە، سیستەمی دادوەریی عێراقی بەهێز کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە داهاتوودا بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا زۆر گرنگ دەبێت. لێکۆڵینەوە لەم تاوانانە دادپەروەری بۆ قوربانیان بەدی دەهێنێت و پەیامێکی ڕوون دەبێت دژی ئەوانەی تاوانیان کردووە. هەروا دەڵێت: تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی کارەکانی یونیتاد و بەردەوامبوون لە دیالۆگ لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە تاوانەکانی داعش.

یونیتاد لە ساڵی 2017 بە بڕیاری 2379 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە و ڕۆڵێکی گرنگی لە عێراق گێڕاوە لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا، لەو ماوەیەدا، ئەڵمانیا بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ پاڵپشتی یونیتادی کرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 تا ئازاری 2024، داواکاری گشتیی ئەڵمانیا کریستیان ڕیتچەر سەرۆکایەتیی یونیتاد دەکات.

Fly Erbil Advertisment