ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆ ده‌بنه‌وه
بڕیار وایه نوێنه‌رانی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پاریس كۆ ببنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، نوێنه‌رانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له لوبنان و چاره‌نووسی دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، له پاریس كۆ ببنه‌وه.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری بێته‌لی ئه‌ندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاو كرده‌وه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، ڕایگه‌یاند: پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان گوتیشی: له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه، سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ین.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە ڕوویان دا، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی دزە بکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، هاوكات، ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان ڕوونی كرده‌وه، هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵلاوه بووه، دەیان ئەندامی بریندار بوون.
له‌لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی ڕاگەیاند و داوای فریاگوزاری خێرا و بەپەلەی كرد،
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، موجته‌با ئه‌مانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه له جۆری "په‌یجه‌ر" بووه، بریندار بووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی لوبنان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاو، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوای له وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كرد كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی حكوومه‌ت به جێ بهێڵێت و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشهاته ئه‌منییه‌كان ئاماده بكات.
ده‌گوترێت ئه‌و ڕووداوانه به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیله‌وه بووه، كه هاوكاتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی لوبنان، ئه‌ندامانی حزبوڵلا له سووریایش كه هه‌مان ئامێری جۆی په‌یجه‌ریان هه‌ڵگرتووه، ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته‌وه.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بە دەست ئەندامانی حزبوڵلای لوبنانیەوەیە، تەقیونەتەوە، تا ئێستا بەهۆیە 9 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندارن.
له لایه‌كی دیكه بڕیار وایه ڕۆژی هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای لوبنان سه‌باره‌ت به‌م پێشهاتانه كۆ ببێته‌وه.