ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی: ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی شنگالییەکان دەکەین

ئەمەریکا
ئەمەریکا

ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت: پابەند دەبن بە پەرەپێدانی بەشداریکردنی هەمووان لە کۆمەڵگە جیاوازەکانی شنگال، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەیان ئاسان بێت

چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پابەندن بە پەرەپێدانی بەشداریکردنی هەمووان لە کۆمەڵگە جیاوازەکانی شنگال بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەیان ئاسان بێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکخراوی شنگال بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەنجان لە بەعاج و تەل قەساب، گەنجان کۆ دەکاتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی دوو باخچە بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.
دەشڵێت: ڕێکخراوەکە هاوکاریی گروپەکانی گەنجانی هەردوو شارۆچکەکەی کردووە خۆبەخشەکان کارەکە بکەن. نزیکەی 20 گەنجی هەردوو شارۆچکە بەشداریی پاککردنەوەی باخچەکانیان کردووە، لە کاتێکدا بەعاج و تەل قەساب بەهۆی ئەو کارانەوە داهاتیان زیاد دەکات، دەبینن گەنجانی ئەو دەڤەرە حەز دەکەن بەشداریی پێشوبردنی ناوچەکانیان بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات "ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پابەندە بە پەرەپێدانی بەشداریکردنی گشتگیر لەناو کۆمەڵگاکانی شنگال بۆ ئاسانکاری گەڕانەوە".

Fly Erbil Advertisment