ده‌میرتاش وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم و وه‌زیری كاروباری ناوخۆیی سلێمان سۆیلو ده‌داته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه بۆ لێپرسینه‌وه بۆ دادگا بانگهێشت كراون به پێی خۆیان ده‌چنه به‌رده‌م دادگا.
ده‌میرتاش به ره‌خنه‌گرتن له‌و لێدوانه‌ی یلدرم گوتی پاش ئه‌وه‌ی كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگیرا بێ ناوبڕ په‌رله‌مانتاره‌كانیان بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشت ده‌كرێن، كه دواترینیان بانگهێشت كردنی حه‌وت په‌رله‌مانتار بووه.
هه‌ر كاتی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران، هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند ناچنه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن به زۆر بمانبه‌ن.
زیاتر له سه‌د دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه بۆ ده‌یان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كراوه‌ته‌وه، كه پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، پرۆسه‌ی بانگهێشت كردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌ستیپێكردووه.
ته‌واوی ئه‌و دۆسیانه تایبه‌تن به لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كه به‌هۆی لێدوانه‌كانیانه‌وه به لایه‌نگری له په‌كه‌كه، یان سووكایه‌تیكردنی به ئه‌ردۆغان و هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای توركیا تۆمه‌تبار كراون.