ڕێبەر ئەحمەد: چین لە بارودۆخێکی سەختدا نوێنەرایەتی لە هەولێر کردەوە
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەڵێت: چین لە بارودۆخێکی سەختدا نوێنەرایەتی خۆی لە هەولێر کردەوە.
پێنجشهممه، 19ـی ئهیلوولی 2024، له ههولێر و له مەراسیمی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چینی كه سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی تێیدا ئامادەبوو، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە حکوومەتی چینی میللی کرد بۆ یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی ئەو کۆمارە.
ڕێبەر ئەحمەد گوتی: سوپاس بۆ حکوومەتی چین، بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانیان، بوونی نوێنەرایەتی چین لە هەرێمی کوردستان لە 2014 بڕیارێکی پڕ بەهایە، چونکە کردنەوەی نوێنەرایەتی کۆماری میللی چین لە سەردەمی جەنگی دژی داعش ئاماژەبوو،بۆ گرنگیدانی ئەو وڵاتە بە کوردستان، گوتیشی: چین چالاکانە کاری بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و تواناسازیی و سەرچاوەی مرۆیی، ڕەخساندنی ئاڵۆگۆڕی فەرهەنگی و زانستی کردووە.
گوتی: کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەددین و زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین، نموونەی بەهێزی ئەو پەیوەندییانەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چینە.
ڕێبەر ئەحمەد گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و کلتووری و زانستی لەگەڵ نێردەی وڵاتان بەهێز بکات ، بەتایبەت لە بابەتی تواناسازیی و سەرچاوەی مرۆیی کە زیاتر لە 300 کارمەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خولەکانی چین سوودیان وەرگرتووە.
ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە، زۆریک لە کۆمپانیاکانی چین لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، هاوکات بەرهەمەکانی چین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو هەن، هەروەها ئاماژەی بە ئاسانکاریی پیدانی ڤیزا بۆ خاوەنکار و بازرگانانی هەرێمی کوردستان کرد کە پەیوەندییە بازرگانییەکان بەهێزتر دەکات.