سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی دووسایدی شێخان- لالش دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی دوو سایدی ڕێگەی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت.

لە چوارچێوەی بایەخدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتە خزمەتگوزارییەکان، لە نێویشیاندا ڕێگەوبان، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو سایدی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت، بە تەواو بوون و کەوتنە کاری ئەو ڕێگایە ئاسانکاری بۆ خەڵکی ئەو سنوورە دەکرێت و ڕووداوی هاتوچۆش کەم دەبێتەوە.

ڕێگەوبان کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکانە و هەمیشە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەکاتەوە.

Fly Erbil Advertisment