نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی یادی 54 ساڵەی دامەزراندنی يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له (54) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، به گه‌رمى پيرۆزبايى له مامۆستايان، سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان کرد.
شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، له (54) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، به گه‌رمى پيرۆزبايى له مامۆستايان، سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و سەرجەم مامۆستايان و زانايانى ئايينى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، لە ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديدا، به پێزانينێكى زۆره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنين. له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه ته‌واوى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.
جه‌خت له به‌رده‌واميى ڕۆڵ و كاريگه‌ريى مامۆستايانى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ويستيى نيشتمان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تىی ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌وڵ و كۆششى يه‌كێتيىی زانايان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين.