سه‌رۆكی CIA: عێراق و سوریا دابه‌ش ده‌بن
چه‌ندین هه‌رێمی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كورد له عێراق و سوریا دروست ده‌بن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا CIA پێشبینی دابه‌شبوونی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا ده‌كات، كه ئیدی ناتوانرێت له ناوه‌ندەوە هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه ببرێن و چه‌ندین هه‌رێمی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كورد له عێراق و سوریا دروست ده‌بن.
جۆن برێنان سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به مانگانامه‌ی TCT Sentinel، سه‌نته‌ری شه‌ڕی دژی تیرۆر رایگه‌یاند بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت له عێراق و سوریا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گومانی له‌سه‌ر دووباره بنیاتناوه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه، كه پێی وایه ئێدی ناتوانرێت له ناوه‌نده‌وه هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه ببرێن.
بێرنان هه‌روه‌ها گوتی شه‌ڕ و خوینرێژی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بی هه‌ردوو وڵات تووشی زیانێكی زۆری كردووه.
گوتیشی له عێراق و سوریا وه‌ك هه‌رێمه‌كانی كوردی، زۆر هه‌رێمی دیكه دروست ده‌بن.