کشتوکاڵی ڕاپەڕین ڤێستیڤاڵی بەربوومی خۆماڵی لە ژێر ناوی هونەر و هەنگ ساز دەکات
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم ڤێستیڤاڵی بەربوومی خۆماڵی بە فراوانی لە دەڤەری ڕاپەڕین لە ژێر ناوی هونەر و هەنگ ساز دەکەین.
شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ڕاپەڕین، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پلانمان هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، کە دەکاتە 26- 27- 28ـی ئەیلوول، ڤێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بۆ دووەم جار بە فراوانی ساز بکەین.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: ڤێستیڤاڵەکە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەرهەمی خۆماڵی و سرووشتیی کشتوکاڵی ناوچەکە نمایش دەکرێت، لەگەڵ خستنەڕووی هەندێک کاری دەستیی تایبەتی.
دەشڵێت: هەرچەندە خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت بەشداریی ڤێستیڤالەکە بکەن ، بەڵام بەهۆی نەبوونی جێگاوە، نەمانتوانیوە ناویان تۆمار بکەین.
خالید ئەحمەد ڕاشیگەیاند "ئامانجمان لەم ڤێستیڤاڵانە ئەوەیە، کە خەڵکی کوردستان بەشداریی ئەم ڤێستیڤاڵانە بکەن و بەرهەمەکانیان تێدا نمایش بکەن و بناسێنن، بۆ ئەوەی بە بازاڕ بکرێن، بایەخی زیاتریش بدرێت بە بەربوومی خۆماڵی و سروشتی.