نووره‌دین وه‌یسی ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و هۆلاند ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - پاریس:
نووره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دامه‌زرێنه‌ری كوردستان24 له فه‌ره‌نساوه هه‌واڵێكی چه‌ند میدیایه‌كی لۆكاڵی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسیدا نییه بگوترێت نابێت باسی ته‌وه‌رێكی دیاریكراو بكرێت.
له هه‌ندێك له میدیا لۆكاڵییه‌كان، هه‌واڵێكی بڵاوكرایه‌وه گوایه پێشتر به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، نابێت باسی سه‌ربه‌خۆیی بكات.
له‌و باره‌یه‌وه نووره‌دین وه‌یسی، گوتی: "هه‌ندێك له میدیا لۆكاڵییه‌كان ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ راستییه‌كی تێدا نییه و له ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسیشدا هیچ شتێكی له‌و بابه‌ته نییه كه ناكرێت باسی هیچ بابه‌تێك بكرێت".
له باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نووره‌دین وه‌یسی گوتی: "كاتی سه‌ردانه‌كه گرنگی خۆی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی له داهاتووێكی نزیكدا، گۆڕانكارییه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن، بۆیه سه‌ردانه‌كه گرنگی خۆیه هه‌یه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، میدیاكانی فه‌ره‌نسا له دوێنێوه گرنگییه‌كی زۆر به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا، له لێدوانێكدا باس له تێكشكاندنی داعش كردووه و رایگه‌یاندووه، كه مانه‌وه‌ی داعش، ته‌نها مه‌سه‌له‌كه كاته و هیچی وایه نه‌ماوه.