ئاسایشی هەولێر: ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک دەستگیر کران

دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک
دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیرکردووە کە هێرشیان کردووەتە سەر هونەرمەندێک

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب) ،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت،لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دووپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیە.