بارزانی: تا ئێستا تهنها پێشمهرگه و سوپای عێراق بهشداریی له كۆنتڕۆڵكردنهوهی موسڵ دهكهن
"بۆ بهشداریكردنی حهشدی شهعبی دهبێت رێككهوتن ههبێت"
K24 - ههولێر:
مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له چاوپێكهوتنێكدا، لهگهڵ تهلهڤزیۆنی فرانس 24, رایگهیاند، بۆ بهشداریكردنی حهشدی شهعبی، له كۆنتڕۆڵكردنهوهی موسڵ، پێویسته پێشوهخته رێككهوتنی له بارهوه بكرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند كە ئازادكردنەوە موسڵ زۆر نزیكە، بەڵام پێویستە بەر لە ئازادکردنەوەی، لەسەر ئیدارەدانی شارەکە رێککەوتن بکرێت. بارزانی ئامژەی بەوەشدا، كە ھەڵمەتی ئازادكردنەوەی موسڵ بابەتێكە گرنگی خۆی بۆ كورد و فەرەنسییەكان و ھاوپەیمانان بە گشتی ھەیە و لە كۆبوونەوەكی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند و وەزیری دەرەوەی ئە وڵاتە، ژۆن مارك-ئاریۆڵت ئماژە بە ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و دابین كردنی پێداویستی بۆیان لە لایەن فەرەنساوە لە ھەڵمەتی رزگاركردنەوەی موسڵ، بە تایبەت ھەماھەنگی تۆپھاوێژەكانی فەرەنسا كە زۆر پێشكەوتوو وردن لە پێكانی ئامانجەكاندا.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: "فەرەنسا ھێزی ئاسمانی كاریگەری ھەیە و دواجار یەكەی تۆپھاوێژ و دوورھاوێژی وردیان ھەیە، ئەمەش كاریگەریێكی باڵای لە ھەڵمەتەكە دەبێت. كە ھەماھەنگ دەبن لەگەڵ ھێزەكانی پێشەمەرگە و ھێزە عێراقییەكان. ھەروەھا یەكەی راوێژكاری سەربازی فەرەنسی لەسەر زەمین ھاریكار دەبن، پێشبینیش دەكەم، ئەگەر پێویست بكات ھێزی زیاتر بنێردرێت، فەرەنسا ھیچ رێگرییەكی نابێت."
لە دیمانەیەكی كەناڵی فرانس 24، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، باسی لە گرنگتریرن بابەتە ھەنووكەییەكان كرد، دووپاتی كردەوە، كە لە رووی سەربازییەوە ئامادەیی و پلانی تەواو ھەیە بۆ ئازادكردنەوەی موسڵ، بەڵام ئەوەی گرنگە قۆناغی دوای ئازادكردنی شارەكەیە، كە گرنگییەكەی ھیچی لە گرنگی ئازادكردنی شارەكە كەمتر نییە. ئەمە وێڕای ئەوەی بوونی ھەماھەنگی لەگەڵ حكومەتی بەغداد و چەندین كۆبوونەوە لە نێوان سەركردەی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ئەنجامدراون.
بارزانى گوتیشی: "لە رووی سەربازییە وە دەتوانم بڵێم ئامادەییەكی تەواو ھەیە. بەڵام ھەڵمەتەكە تەنھا سەربازییە نییە. قۆناغی دوای رزگاركردنی موسڵ گنگییەكەی ئەگەر لە گرنگی ئازادكردنی شارەكە زیاتر نەبێت كەمتر نییە."
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان جەختی لە گرنگی رێكەوتنی لایەنەكان لەسەر فەرمانرەوایی شارەكە دوای داعش كردەوە. نیگەرانی خۆی لەوە دووپات كردەوە، كە ئەوەی لەو شارە بە تایبەت رووبەرووی ئێزیدی و مەسیحییەكان ھات، وا دەكات گرنگی زۆر بدرێت بە داھاتوو و دڵنیایی و پارێزراوی ئەو پێكھاتانە دوای رزگاركردنی موسڵ.
مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە بارەی لایەن ەبەشدارەەكانی رزگاردنەوەی موسڵ گوتی، كە تا ئێستا تەنھا كۆدەنگی لەسەر سوپای عێراق و پێشمەرگە ھەیە و ئەوەی پەیوەندی بە حەشدی شەعبی وەتەنییەوە ھەیە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی زیاترەوە ھەیە.
دەربارەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانیش، سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە، كە سنووری كوردستان بە تەواوی لە داعش پاككراوەتەوە و پێشووتریش رێككەوتن ھەبووە بە پێی دەستوور ئەو بابەتە بە پێی دەستور یەكلایی بكرێتەوە و ریفراندۆم و گشتپرسی ئەنجامبدرێت.
لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، جەختی لە پێویستی تاوتوێ كردنی بابەتەكە لە گەڵ بەغداد كردەوە. بارزانی گوتی، كە لەو پێناوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەغداد دەست پێكردووە.
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ههروهها گوتی: "بەر لە ھەر لایەنێك، پێویستە لەگەڵ بەغدا تاوتوێی بابەتەكە بكەین و دەستیشمان پێكردووە... ئەگەر گەیشتینە دەرەنجام و رێككەوتن، ئەوا ریفراندۆمی سەربەخۆیی راستەوخۆ دوای ئەوە دەبێت... بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە، كاتی پێویستی بۆ تەرخان دەكەین."
ھەروەھا، ئەوەشی دووپاتكردەوە، كە ھیچ ولاتێكی رۆژئاوای دژی سەربەخۆیی نییە، بێجگە لە ھەندێ روانگەی تایبەت. ھەروەھا گوتیشی، كە ھەندێ ولات لە ئێستاشدا ئامادەییان تێدایە پاڵپشتی سەربەخۆیی بكەن. سەرۆكی ھەرێم ئاژەی بەوەشدا، كە لە سەردانەكەیدا بۆ ئێران ئەو بابەتە لەگەڵ ئێرانییەكان باس دەكات و ھاوكات، توركیاش نە دژی سەربەخۆییە و نە قسەشی لەسەر كردووە.
لە درێژەی دیمانەكەدا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەسەر قۆناغی ئێستای رۆژھەڵاتی ناوەراست و گۆرانكارییەكان دوا و گوتی، پێشبینی دەكات كە نەخشەی ناوچەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت لە عێراق و سوریا و ئەو 2 ولاتە ھەرگیز ناگەڕێنەو قۆناغی پێشوو ئەوە و:ڕای گۆرانی تەواوی شێوازی فەرمانرەوای لە ناوچەكە بەگشتی.
لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش، سەرۆك بارزانی لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم دواو و گوتی كە پاڵپشتی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەكات و خۆشی ئامادەیە دوای رێككەوتنی پارتە سیاسییەكان لە ماوەی مانگێكیشدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. بەڵام دووپاتیشی كردەوە، كە پێویستە گەل بریار بدا و دەنگ بەسەرۆك خۆی بدات ئەوە وێرای ئەوەی پێویستە گشتپرسی لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردسان ئەنجام بدرێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان:
"پاڵپشت و ئامدەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیم... ئەگەر لە ماوەی یەك مانگیش بێت... ئەگر لایەنە سیاسییەكان رێككبەكون و دەستەی سەربەخیی ھەڵبژاردنەكان ئامددە بن.. من لەگەڵ ھەڵبژاردنم، بەڵام پێویستە ھەڵبژاردنی سەرۆك لەلایەن گەلەوە بێت. یاخود گەلی كورد لە ریفراندۆم و گشتپرسییەكدا ئەو بڕیارە بدەن، كە سەرۆك لە پەرلەمان یان لە لەایەن خۆاینەوە ھەڵببژێردرێت... ناشێت كۆمەڵێك حزب بڕایر لە ھەڵبژاردنی سەرۆك بدەن. ئەوە مافی گەلە... بە راستەوخۆیی بێت یان لە پەرلەمانەوە".
دەربارەی رۆژئاوای كوردستان و بزاوت و جولەی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان و سوریا، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی ھەرگیز رەزامەند نابن بەرمابەر بە جەنگی ھیچ ولاتێك دژی كورد، ھاوكات، ئەوەشی دووپات كردەوە، كە ھاریكاری لایەنی كوردی ناكەن كە جەنگ وەك رێگەچارەی چارەسەری بگرنە بەر. بارزانی دڵنیایی ئەوەشی، دا كە ئەوان پاڵپشتی ھەر ھەنگاوێكی كورد و لایەنە كوردییەكان دەكەن لە رۆژئاوا بەو مەرجەی بە كۆدەنگی بێت، ئەگەر ھەر بڕیارێك بێت. بسەرۆكی ھەرێم رەخنەی ئەوەشی لە پەیەدە گرت، كە ئەوان بە رێككەوتنی 2013 پابەند نەبوونە و بۆ چارەسەری دۆخی رۆژئاواش تەواوی ھەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ.