فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی واده‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

جەنەراڵ ستیڤن تاونسند, فەرماندەی نوێی ھێزەكانی ھاوپەیمانی دژی چەكدارانی داعش، ، ئاشكرای كرد، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆلكردنەوەی شاری موسل لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا دەستپێدەكات.

ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەربازانی سوپای ئەمریكا بە ھەماھەنگی لەگەل سەنتەری یارمەتیدانی ھێزە ئەمنیيەكانی عێراق لە شارۆچكەی مه‌خموور، ژوورێكی ھەماھەنگیان ھەیە بۆ پاڵپشتیكردنی تۆپخانەكان و ھێرشە ئاسمانیەكان.

ھەروەھا ئەوان رێنمایی بە ھێزە عێراقيەكان دەدەن بۆ خۆ ئامادەكردن و  ھێرشكردنە سەر شاری موسڵ.