ژنێك به ریشێكی زیاتر له 15 سه‌نتی مه‌تر مۆدێلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
مۆدێلی ریشی ئه‌و ژنه به درێژایی 6 ئینج (15.24 سه‌نتی مه‌تر) ده‌بێته گه‌نجترین ژن به ریشێكی ته‌واوه كه ده‌چێته ناو تۆماری جیهانی گینیس.
به پێی هه‌واڵێكی تۆری بی بی سی، هارنام كا‌ور 24 ساڵی له هیند هه‌ست به نزمی ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه ناوی چووه ناو كتێبی گینیس.
مۆدێلی ریشه‌كه‌شی به هه‌وڵێك ده‌زانێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئازاره‌ی كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌سته‌وه ده‌ناڵێنێت.
هارنام كا‌ور بووه یه‌كه‌م ژنی ریشدار كه له مانگی ئاداری 2016 به‌شداری له مۆدی (fashion) هه‌فتانه‌ی له‌نده‌ن كرد و زۆر كه‌س حه‌سودیان پێكرد.
كا‌ور به‌ده‌ست نه‌خۆشی هێلكه‌دانی پۆلیستیك ده‌ناڵێنێت، كه كه‌مبوونی هۆرمونێكه ده‌بیته هۆی گه‌شه‌كردنی مووی زیاده له ده‌موچاوی.





