نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 50  هەزار کەس لە لوبنانەوە ئاوارەی سووریا بوون

ئاوارەکانی لوبنان
ئاوارەکانی لوبنان

بەرپرسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 هەزار کەس بەرەو سوریا هەڵهاتوون بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024، فیلیپۆ گراندی ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 هەزار لوبنانی و سوری کە لە لوبنان دەژین ،لەگەڵ دەستپێکی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەرەو سوریا هەڵاتوون.

فیلیپۆ گراندی گوتیشی: "زیاتر لە 200 هەزار کەس لە ناو لوبنان ئاوارە بوون".

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە لوبنان دەڵێت:" کۆی گشتی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە 211 هەزار و 319 کەس کە 118 هەزار کەسیان لەو کاتەوە ئاوارەبوون کە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی لە ڕۆژی دووشەممەدا چڕکردووەتەوە.

دوای 7 ی تشرینی یەکەم کە حەماس هێرشێکی کتوپڕیان  کردە سەر ئیسرائیل و جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد،  ئیسرائیل سەرنجی ئۆپەراسیۆنەکەی لە کەرتی غەززەوە گواستەوە بۆ لوبنان بەهۆی ئەو بووردومانە چرانەش، کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە.

شەممە، 28-09-2024، حزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان، سەلماند.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی جەنەراڵ عەباس نیلفوروشان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانی لە هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێ هەینی، 27-09-2024ـی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند.

11
44