سووریا؛ چەند تەقینەوەیەک دێرەزووری هەژاند

لە پارێزگای دێرەزووری سووریا چەند تەقینەوەیەک ڕووی دا و یەکێک لە تەقینەوەکان لەناو بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا بووە.

مێدیاکانی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، تەقینەوەکان لە بنکەی کۆنیکۆ کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیر کراون، لە دەوروبەری دێرەزۆر ڕوویان داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ تەقینەوەی دیکە لە ناوچەی ئەبو کەمال لەسەر سنووری عێراق و سووریا ڕوویان داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەنگی تەقینەوەکان لە لادێکانی ڕۆژئاوای حەمس لە سووریا بیستراوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان لانیکەم 15 کەس مردوون کە یەکێکیان سەرکردە بوو و نزیکەی 20 کەسی دیکەش بە بریندار بوون، ئێستە لە نەخۆشخانەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.