زریانی هێلین 63 کەسی لە ئەمەریکا کوشت

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی زریانی هێلین گەیشتووەتە 63 کەس، هاوکات فریاگوزارانیش لە چەند شوێنێکی ویلایەتی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن.
تیمەکانی فریاگوزاری تەقەللای ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن کە لەناو ماڵەکانیان گیریان خواردووە.
هەروەها بە پشتبەستن بە زانیاریی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لای کەمیی 24 کەس لە کارۆلینای باشوور، 17 کەس لە جۆرجیا، 11 کەس لە فلۆریدا، 10 کەس لە کارۆلینای باکوور و کەسێک لە ڤێرجینیا مردون.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە زریانی هێلین گەیشتە باکووری ڕۆژئاوای فلۆریدا، بە خێرایی کە 225 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هەروەها باری نائاسایی لە شەش ویلایەت ڕاگەیەندرا، ئەوانیش؛ ئەلاباما، فلۆریدا، جۆرجیا، کارۆلینای باکوور، کارۆلینای باشوور و تێنسی و زیاتر لە 800 کارمەندی FEMA جێگیرکراون بۆ هاوکاریکردنی بەرپرسانی ناوخۆیی و ڕزگاربووان.