مۆندیالە جیاوازەكە نزیك دەبێتەوە
بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی ''فیفا'' لە مەڕاسیمێکی گەورە لە شاری نیۆیۆرک، سەرجەم ئەو دوازدە یاریگایانەی میوانداريی مۆندیالی یانەکانی 2026 دەکەن ئاشکرا کران و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای نیوجێرسی دەکرێت.
مۆندیالی 2026 بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بە شێوەیەکی جیاواز و هاوشێوەی مۆندیالەکانی رابردوو دەکرێت، واتە ژمارەی یانەکان بۆ 32 یانە زیاد دەکرێت و هاوشێوەی مۆندیالەکانی رابردوو، هەموو یانەکان دابەشی سەر هەشت کۆمەڵە دەکرێن.
مۆندیالی یانەکان ماوەیەکی درێژ دەخایەنێت، لە رۆژی 15ـی مانگی 6ـی 2025 دەست پێدەکات و لە رۆژی 13ـی مانگی حەوتی هەمان ساڵ، کۆتایی دێت، واتە نزیکەی یەک مانگ دەخایەنێت و یاریی کۆتاییش لە یاریگای نیۆجێرسی، هەمان یاریگای کە دیاریکراوە، بۆ فاینەڵی مۆندیالی 2026.
ئەمریکا وەکو ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2026 کە بڕیارە بە هاوبەشی، لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک میوانداری بکات، رازی بوو میوانداری مۆندیالی یانەکان لە ساڵی 2025 بکات، بۆ ئەم مەبەستەش 12 یاریگایان دەست نیشانکردووە بۆ بەرێوەچوونی یارییەکان لە نیوان 32 یانەی بەشدار بوو.
ئەو دوازدە یاریگانەی کە ئەمریکا بۆ مۆندیالی یانەکانی 2025 دیاریکردوون دەکەونە شارەکانی ئاتڵانتا، چارلۆت، سینسیناتی، پاسادینا، مەیامی لەگەڵ ناشڤیل کە بە کوردستانی بچوک ناسراوە هاوشانی شارەکانی ئۆرلاندۆ و فێلادێلفیا و سیاتێل و واشنتۆن.
سەرەرای ئەوەی زۆربەی یانەکانی جیهان و بە تایبەت ئەوروپا ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2025، بەڵام دواجار فیفا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەکەی پەسەند کرد و یانە بەشداربووەکانیش داهاتێکی باشتریان دەستدەکەوێت، هەروەها ئەو یانەیە دەبێتە پاڵەوانیش، دەنگۆیەک هەیە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری پێبدرێت.
تاوەکو ئێستا چارەنوسی 30 یانەی بەشداربوو لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 یەکلایی بووەتەوە و ماوەتەوە دوو یانەی دیکە، ئەوانیش پاڵەوانی لیبەرتادۆریس واتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور و هەروەها پاڵەوانی خولی ئەمریکا.