جێسیكا و ئەلكەراز هەنگاوێكی دیكەیان هاویشت
پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین به‌رده‌وامه و له قۆناخی دووه‌م كارلۆس ئه‌لكه‌راز رووبه‌رووی تالۆن گریكسپۆری هۆڵه‌ندی بووه‌وه، لە ئاستی خانمانیش جێسیكای ئەمریكی گەیشتە قۆناغی داهاتووی هەمان پاڵەوانێتی.
ئەلكەراز بەربەستی گریكسپۆری بڕی
لە پاڵەوانێتی تێنسی چین و لە ئاستی پیاوان، ئه‌لكه‌رازی ریزبه‌ندی دووه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان رووبەڕووی تالۆن گریكسپۆری هۆڵەندی بووەوە، له سێتی یه‌كه‌م هیچ ئه‌سته‌می نه‌بینی سێ‌جار سێرڤی تێنسزانه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی شكاند و له كۆتاییش شه‌ش یه‌ك ئه‌و سێته‌ی برده‌وه.
له سێتی دووه‌م هه‌مان سیناریۆ دووباره بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌لكه‌راز دووجار سێرڤی تالۆنی شكاند و شه‌ش دوو كۆتایی به یارییه‌كه هێنا، بەمەش ئه‌لكه‌رازی پاڵه‌وانی پێنج گراند سلام پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌رامبه‌ر گریكسپۆری هۆڵه‌ندی تۆمار كرد و گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی و له‌وێش رووبه‌رووی كارین خاچانۆڤی رووسی ده‌بێته‌وه.
خاچانۆڤ گەیشتە قۆناغی داهاتوو
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین، كارین خاچانۆڤی رووسی رووبه‌رووی فرانچیسكۆ سۆریندۆڵی ئارجێنتینی بووه‌وه،
له سێتی یه‌كه‌م یارییه‌كه گه‌یشته لوتكه و هه‌ردوو تێنسزان هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان نه‌كرد.
كارین خاچانۆڤ له تایبرێك و به ئه‌نجامی حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر چوار خاڵ سێتی یه‌كه‌می له به‌رژوه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه، له سێتی دووه‌م هه‌مان سیناریۆ دووباره بووه‌وه و جارێكی دیكه هه‌ردوو تێنسزانهكان پارێزگاریان له سێرڤهكانیان كرد.
دیسانه‌وه خاچانۆڤ به ئه‌زموونه زۆره‌كه‌ی له تایبرێك به ئه‌نجامی 11 خاڵ به‌رامبه‌ر به 9 خاڵ سێتی دووه‌می حه‌وت شه‌ش برده‌وه و بلیتی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چینی بڕی و له‌وێش رووبه‌رووی كارلۆس ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
خانمە رووسەكە ماڵئاوایی كرد
هه‌ر له پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خانمان جێسیكا پیگۆلای ئه‌مریكی رووبه‌رووی ڤیرۆنیكا كۆدرمیتۆڤای رووسی بووه‌وه
پیگۆلای به‌ربژێری دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین له سێتی یه‌كه‌م ئه‌سته‌می زۆری بینی له كۆتاییش كۆدرمیتۆڤای رووسی له تایبرێك و به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وت.
له سێتی دووه‌م پیگۆلا به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرت و شه‌ش یه‌ك ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه، پیگۆلا له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو خانمه تێنسزانه رووسییه‌كه‌ی سی و حه‌وته‌مینی جیهان به‌ته‌واوه‌تی له یارییه‌كه ده‌رچوو شه‌ش دوو سێتهكه له به‌رژه‌وه‌ندی پیگۆلا كۆتایی هات، جێسیكا پیگۆلا گه‌یشته قۆناخی شازده‌ی تێنسی چین و له‌وێش رووبه‌رووی پاولا پادۆسای ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناخی سی و دووی تێنسی چین له‌سه‌ر ئاستی خانمان كوكو گاوف رووبه‌رووی كاتی بۆڵتهری به‌ریتانی بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م گاوف كه به‌ربژێری شه‌شه‌می بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی چینه له تایبرێك و به ئه‌نجامی حه‌وت پێنج سه‌ركه‌وت.
سێتی دووه‌م ئاسانتر بوو گاوف توانی هه‌ر زوو سێرڤی ركابه‌ره‌كه‌ی بشكێنێت و شه‌ش دوو یارییه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه، كوكو گاوف گه‌یشته قۆناخی شازده و له‌وێش رووبه‌رووی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ناومی ئۆساكا و كاتی ڤۆلینتێس ده‌بێته‌وه.