زۆرانبازێکی کوردی کازاخستان لە ڕووسیا بووە پاڵەوانی نێودەوڵەتی

منداڵێکی کوردی خەڵکی ئەڵمئاتای کازاخستان، لە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازیی ئازاد دا، لە ڕووسیا خەڵاتی یەکەمی پاڵەوانیەتەکەی بۆخۆی دەستەبەر کرد.
دووشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2024، داڤید ئامۆیێڤی، تەمەن 12 ساڵان، منداڵێکی کوردی خەڵکی ئەڵمئاتای کازاخستانە، ئێوارەی ڕۆژی 29ی ئەیلولی 2024 لە مۆسکۆ، لە پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازی ئازاد دا wolnik 11 wrestling league moscow سەرکەوتنی بەسەر تیگران بەگداسەریانی، ڕکابەرە ئەرمەنییەکەی بەدەست هێنا و مەدالیا و خەڵاتی یەکەمی پاڵەوانیەتەکەی بۆخۆی دەستەبەر کرد.
داڤید، پێشتریش لە چەند پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و تا ئێستا دوو پشتێن و دەیان مهدالیا و نازناوی بهدهست هێناوه.