رووماڵ

سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ کرد

ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لەدیدارەكەدا باڵیۆزی ڕووسیا، ستایشی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و ڕایگەیاند "وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت".  باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانسی (ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەكان لە ناساندنی پرسی كورد و كوردستان) بە هاوبەشیی و هاوئاهەنگیی نێوان نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە ڕووسیا و زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا. 
مەكسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و دوایین گۆڕانەكانی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ کرا.