فوئاد حوسێن: درێژبوونهوهی شهڕهكانی غهززه و لوبنان دهرفهت بۆ ڕێكخراوه تیرۆریستییهكان دهڕهخسێنێت

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هۆشداری دەدات لە کاردانەوەی شەڕەکانی ناوچەکە.
دووشهممه، 30ـی ئهیلوولی 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزاری وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی ڕێکخراوی داعش، کە لە واشنتۆن بەڕێوە چوو، جهختی کردەوە کە عێراق دەبێت خۆی لەو شەڕانەی لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن به دوور بگرێت.
فوئاد حوسێن هۆشداریشی داوه له درێژبوونهوهی شهڕهكانی غهززه و لوبنان بۆ ناوچهكه و هاتنهئارای دۆخێكی ئاژاوەگێڕی کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش بیقۆسنهوه، هاوكات ئهو شهڕانه دهبنه هۆی زیاتربوونی خراپی دۆخی مرۆیی و زیادبوونی ئاوارهكان.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق هاوکات نیگەرانی خۆی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە سەرکردایەتی داعش دەربڕی، کە سۆشیال مێدیا وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانیان و دامەزراندنیان بە کار دەهێنن. ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوەکە کردەوە نەک تەنیا لەسەر زەوی، بەڵکوو لە تۆڕهكانی سۆشیال مێدیاش، هۆشداریشی دا لەوەی کە بەردەوامی بەکارهێنانی پلاتفۆرمهكانی سۆشیال مێدیا بەبێ چاودێری، ڕەنگە هەڕەشەی تیرۆریستی گەورەتر بکات.
فوئاد حوسێن جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بە هەموو شێوەیەک، لەوانەش لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەمەلایەنە بەسەر تیرۆردا.