بە فەرمانی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی یاریگەیەکی وەرزشیی لە هەریر دروستدەکرێت
بە فەرمانی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی دەست بە دروستکردنی یاریگەیەکی وەرزشیی لە سنووری قەزای هەریر دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردووەتەوە: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی وەرزش و لە پێناو خزمەتی گەنجان و وەرزشدۆستان، یاریگەی وەرزشیی هەریر دروستدەکرێت.
پارێزگاری هەولێر نووسیویەتی: بە گوژمەی 722 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست دەکرێت بە دروستکردنی یاریگەیەکی وەرزشیی لە سنووری قەزای هەریر.
دەقی بڵاوکراوەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
بە فەرمانى سەرۆکى حکومەت ..
دەست دەکرێت بە دروستکردنى یاریگاى وەرزشى هەریر
لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر پێشخستنی وەرزش و لە پێناو خزمەتکردنى زیاتر گەنجان و لاوان و وەرزشوان و وەرزشدۆستانى دەڤەرەکە، بە گوژمەى ( 722 ملیۆن و 157 هەزار و 700 دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست دەکرێت بە دروستکردنى یاریگایەکی وەرزشى لە سنوورى قەزایی هەریر.