ئێران دوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات
بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه
K24 – هه‌ولێر
رۆژی شه‌ممه 2016-09-10، ئێران به هاوكاری روسیا ده‌ستی به دروستكردنی دوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرد.
پرۆژه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له ساڵی 2018 ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت و زیاتر له 8.5 ملیار دۆلار تێچوونی هه‌یه و ده‌توانێ 1057 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران ئیسحاق جیهانگیری له رێوره‌سمی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه رایگه‌یاند: "دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی سیمبوڵێكی ئێرانه بۆ سوودمه‌ندبوون له ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی" كه له ساڵی رابردوو له‌نێوانی ئێران و پێنج وڵاتی زلهێزی جیهان ئیمزا كرا.
گوتیشی وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی له‌گه‌ل روسیا كار ده‌كه‌ین.
رێوره‌سمه‌كه له شاری بوشه‌هر له باشووری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كه یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به هاوكاری روسیا له‌م شوێنه دروستكرا و له ساڵی 2011 كه‌وته كار كه هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت.