رووماڵ

سووپای ئیسرائیل: ئه‌م شه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ سه‌ختی بۆردومان ده‌كه‌ین

هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

مێدیای ئیسرائیل له‌ زاری به‌رپرسانی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م شه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ سه‌ختی بۆردومان ده‌كه‌ن.

سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، سووپای پاسدارانی ئێران بە فەرمانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عەلی خامەنیی، 180 مووشەکی بالیستی لە جۆری فەتاح، ئاڕاستەی خاکیی ئیسرائیل کرد و هەشت کەسی کوشت، لە بەرامبەردا به‌رپرسانی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌‌، ئه‌م شه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ سه‌ختی بۆردومان ده‌كه‌ن.

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد،  لە تەلئەڤیڤ کوژراو و برینداربەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران هەیە، ئاشکراشی کردووە کە ئێران مووشەکی بالیستی لە هێرشەکە بەکارهێناوە.

لەسەرووبەندی هێرشەکەی ئێران، سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییان کرد لە پەناگەکانی خۆیان بمێننەوە، گوتیشی: ئێران 10 ملیۆن خەڵکی مەدەنی بە ئامانج گرت.

ئاسمانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە، لەهەر جووڵەیەک داخرا و تا ئێستاش دوای کۆتایی هاتنی هێرشەکەی ئێران، چالاکیی ئاسمانیی ئیسرائیل دەستی پێ نەکردووەتەوە.

دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەپارێزین و گوتی:ئەو بۆردوومانە کاردانەوەی دەبێت لەکات و شوێنی پێویست کاری خۆمان دەکەین.

گوتیشی: ئاگەداریی ئەوە نین کە نیازی هێرشی زیاتر هەبێت، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین، ئێستا ئێمە لە شەڕێکی هەریمێداین.