پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کرایەوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پیشبینی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، کەشی ئەمڕۆ چوار شەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان .
ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی پێنج شەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
لەوبارەوە محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئه‌و بایه‌ی ئێستا له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چالاكه ئه‌مشه‌و كۆتای پێدێت و خێرای با ئاسایی دەبێتەوە، گوتیشی: چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئاسایی بوونەوەی بایه‌كه ئه‌و تۆزوخۆڵەی له گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك هه‌یه كۆتاییان پێ دێت و کەشەکە ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی دا، سبه‌ی پێنجشه‌مه ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا ئاساییه و خێرای با ئاساییه به ڕێژه‌ی 18 کیلۆمەتر له كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش نزم دەبێتەوە.
گوتیشی: ڕۆژی هەینی به‌هه‌مان شێوه ئاسمان هه‌تاو ده‌بێت و خێرای با ئاساییه و پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه.
محەممەد کەمال ڕاشیگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیه‌كانمان له دوای ناوه‌ڕاستی مانگه‌وه ئه‌گه‌ری بارانی گشتگیر هه‌یه، به‌ڵام لە ئێستەوە پێشبینیکردنی کاتەکەی دیار نییە.
هەروەها بارانى 24 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەو شێوەیە بووە
چەمچەماڵ 5.5 ملم
ڕانیە 9.2 ملم
یاخسەمەر 13.5 ملم
تەکیەى کاکەمەند 15.4 ملم
سەرکەپکان 3.4 ملم
قەڵادزێ 9.2 ملم
هەڵشۆ 19.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
دووز 0.6 ملم