کۆمکاری عەرەبی بهرگری له سعوودیه دهكات و وهڵامی ئێرانیش دهداتهوه
K24 - ههولێر:
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی، هەڵوێستی ئایەتوڵڵا خامهنەیی و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە سعوودیە ئیدانە کرد.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لە قاهیرە، هەڵوێستهكانی ئەم دواییەی خامهنەییان له دژی سعوودیە، بە دوژمنکارانە و ناشیاویان ناوبرد و رایانگەیاند، نەدەبوایە رێبەری وڵاتێك لێدوانی لەم شێوەیە بدات.
ئایەتوڵا خامنەیی رۆژی ٩ی ئەم مانگە لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکردنی وەرزی حەجی ئەمساڵ، سعوودیەی بە کوشتنی بریندارانی رووداوی مینای ساڵی رابردوو تۆمەتبارکرد و هێرشی توندی کردە سەر بەرپرسانی باڵای سعوودیە.
رۆژی هەینی رابردووش لە سەر داوای حکوومەتی ئێران، بەشدارانی نوێژی هەینی لە شارەکانی ئێران، دژی سعوودیە خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.