ده‌میرتاش: جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئه‌شكه‌نجه دراوه
پێشلكردنی یاسا و مافی مرۆڤ له توركیا ئاسایی بووه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی پارته‌كه‌یان ئه‌شكه‌نجه داوه، پاش ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
ده‌میرتاش گوتی ئالپ ئالتنورس جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په چوار رۆژ به‌ر له ئێستا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیر كرا و له ناوه‌ندێكی ئاسایش له ئه‌نقه‌ره ئه‌شكه‌نجه دراوه و تا ئێستا رێگه‌یان پێ نه‌داوه پارێزه‌ره‌كه‌ی ببینێت و به پێشلكردنی یاسا و مافی مرۆڤ وه‌سفی كرد، كه پێی وایه له توركیا بووه شتێكی ئاسایی.
جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی قوربانییه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی رابردووی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر كراوه.