له جوله‌مێرگ شه‌ڕ و ئاڵۆزی روویدا
ده‌ست به‌سه‌ر 24 شاره‌وانی باكووری كوردستان گیرا
K24 – هه‌ولێر
له شاری جوله‌مێرگ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان پۆلیس و هاووڵاتیان روویدا كه له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی كۆ ببووونهوه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر دانانی قه‌یوم بۆ به‌ڕیوه‌بردنی كاروباری شاره‌وانی ده‌ربڕی.
هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی جوله‌مێرگ دیله‌ك خه‌تیبئۆغلو و نوروڵڵا چیفتچی مانگی ئابی 2015 به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی "خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری" گیراون، كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنیان دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن وه‌ك هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی هه‌لبژاردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی دانانی جێگری والی جوله‌مێرگ وه‌ك قه‌یومی شاره‌وانی بڵاوكرایه‌وه. پۆلیس رێگه به هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی نه‌یدا بچنه ناو بینای شاره‌وانی.
به چاوڕێكردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه له به‌رده‌م بینا كۆ بوونه‌وه و به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌نێوان پۆلیس و هاووڵاتیان، چوار كه‌س ده‌ستگیر كران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی جوله‌میرگ ئالایه‌كی گه‌وره‌ی توركیا هێنا و به دیواره‌كانی شاره‌وانی هه‌ڵواسی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 28 كه‌س وه‌ك قه‌یوم ده‌ستنیشانكرد كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه وه‌ك قه‌یومی 28 شاره‌وانی ده‌ستیان به‌كار كرد، بیست و چواریان شاره‌وانییه‌كانی كوردن له باكووری كوردستان كه تۆمه‌تبارن به په‌یوه‌ندی یان پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه و چواری دیكه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن دانراون.
ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له جیاتی شاره‌وانییه‌كان دانران، جگیری والین یان قایمهقامن.
له‌لایه‌كی تره‌وه پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی دانانی قه‌یوم بۆ شاره‌وانییه‌كانی ره‌تكرده‌وه و به كوده‌تا ناوی برد و رایگه‌یاند رۆژی عه‌ره‌فه‌ی جه‌ژنی قوربان ده‌ستیان به‌سه‌ر 28 شاره‌وانیدا گرت كه بیرهێنانه‌وه‌ی كوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 ـه و به كوده‌تای قه‌یوم وه‌سفی كرد.
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئایهان بیلگه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دانانی قه‌یوم زه‌مینه خۆشكردن و هاندنی شه‌ڕی ناوخۆییه.