فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە بناری قەندیل بوردوومان دەكەن
K24 – ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "چوار فڕۆكەی جەنگی توركیا بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە گوندەكانی بۆكریسكان، لێوژە، كۆنەكۆتر، سێ كانیان،لە بناری قەندیل بۆردوومان دەكەن".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "تا ئێستا زانیاری لەسەر زیانەكان نەزانراوە چونكە بەھۆی بۆردوومان كەس ناتوانێ لە ناوچەكە ھاتووچۆ بكات".
بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە توركیا بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی بۆردوومان دەكات، چەندین جاریش ھاووڵاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی.