ئه‌ردۆغان: په‌كه‌كه ده‌يه‌وێت هه‌وڵه‌كانمان له سووريا په‌كبخات
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هێزه‌كانى په‌كه‌كه ده‌يانه‌وێت پرۆسه‌ى سه‌ربازى سوپاى توركيا له سووريا په‌كبخه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هێزه‌كانى په‌كه‌كه ده‌يانه‌وێت پرۆسه‌ى سه‌ربازى سوپاى توركيا له سووريا په‌كبخه‌ن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه سه‌رۆكى توركيا گوتى: چه‌كدارانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له دواى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌مموزى توركيا هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر توركيا چڕ كردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئامانجه‌كه‌يان روونه و ده‌يانه‌وێت شكست به ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپاى توركيا له ناو سووريادا بهێنن.
ئه‌ردۆغان له په‌يامێكدا كه به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه ئاراسته‌ى كرد، گوتيشى: له‌و بڕوايه‌داين رێكخراوى پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌وڵه‌كانى له دواى كوده‌تاكه‌ى 15ى تهمموز چڕ تر كردوونه‌ته‌وه و ئامانجه‌كه‌شى روونه.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌ركى توركيا ئه‌وه‌يه رێگرى له داعش بكات بۆ ئه‌وه‌ى رێگه بگرێت له دووباره بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر توركيا.