كەمپی لیبەرتی موجاھیدینی خەڵق لەعێراق داخرا

دانیشتووانی ئەو كەمپە بۆ ئەلبانیا راگوازران

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/27c988f5-501e-434c-925d-f1ce1dd4617f/mojahdin%20xalqi%20iran.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەرجەم ئەندامانی موجاھیدینی خەڵقی ئێران لەكەمپی لیبەرتی عێراق بۆ وڵاتی ئەلبانیا راگوازران، ئەمریكاش ئەوەی پشتڕاستكردەوە كە ئەو گواستنەوەیە بە پشتیوانی ئەوان و لەرێگەی رێكخراوی یوئێن ئەنجامدراوە.

نزیكەی 300 ئەندام و چەكداری موجاھیدینی خەڵقی ئێران كە لە كەمپی لیبەرتی نزیك بەغدابوون، بۆ وڵاتی ئەڵبانی راگوازران، ئەمریكییەكان دەلێن ئەوان یارمەتیدەربوونە، بۆ ئەوەی یوئێن لەوێ و لەنزیك ئێران دووریان بكاتەوە،و راگەیاندنەكانی ئێرانیش نووسیویانە كە گوشارەكانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی مونافقین ئەنجامی ھەبووە، ھەركامێكیان راست بكەن، یەكێك لەكەمپە سەرەكییەكانی موجاھیدینی خەلق وەكوو ئۆپۆزسیۆن ئێران لەدراوسێیەتی ئەو وڵاتە نەماو، چارەنووسی شێوازی خەباتی داھاتوویانیش تەماوی كرا.

موجاھدینی خەڵقی ئێران لەساڵی 1965 لەسەر دەستی محەمەد حەنیف نەژاد دامەزرا. حزبێكی ئیسلامی و چەپ و چەكدار بوون.

لەدوای كۆماری ئیسلامی ئێران و لەساڵی 1979 لەسەر دەستی موسەوی خیابانی و مەسعوود رەجەوی خۆیان رێكخستەوە و خەڵكێكی زۆریان لەگەڵ كەوت.

لەساڵی 1981 بەفەرمی دروشمیان بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی ئێران گۆرا، ھەر لەو كاتەوە لەئێران بەرێكخراوی "مونافقین" ناسران.

ئێران وەكوو دوژمنی ھاوبەش وایكرد كە ئەو رێكخراوە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ رژێمی بەعس و سەدام حوسێن ھەبێت و سوپای ئازادیخوازیان پێكھێنا،و لەشەڕی ئێران و عێراق لەبەرەی سەدام دابوون، و 100 ئۆپەراسیۆنیان لەدژی ئێران ئەنجامدا،و ھەر لەو كاتەوە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا و لەكەمپی لیبەرتی گیرسانەوە.

بەرامبەر باشووری كوردستانیش موجاھیدینی خەڵق لە سەدام حوسێن نزیك بوون، دەگوترێ لەسەركوتی كوردەكاندا بەشداربوونە.