شوێنه‌واره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی پشتگوێخراون
باڵه‌كایه‌تی.. لانكه‌ی شۆڕش
K24 - حاجی ئۆمه‌ران:
له 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 شۆرشی ئەیلوول بەڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی هەڵگیرسا و دەڤەری باڵەكایەتی بەهۆی هەڵكەوته جوگرافییەكەیەوه كه ناوچەیەكی شاخاوی سەخت و هاوسنووره لەگەڵ رۆژهەلاتی كوردستان و نزیكە لە سنوورەكانی باكووری كوردستانه بە مەڵبەندی شۆرش دیاركرا، كه تائیستا بەشێك لەو شوێنەوارانه ماون.
به‌ردی ته‌شی ڕێس یه‌كێكه له‌كوێستانه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و ده‌كه‌وێته بناری چیای كۆدۆ، له‌نیوان ساڵانی 1969 - 1970 خانووێك بۆ مانه‌وه‌و پێشوازیكردن و گفتوگۆی رابه‌ری شۆرش له‌گه‌ڵ میوانانی ناوخۆی و شانده بیانییه‌كان بنیادنرا، تائێستاش خانووه‌كه ماوه‌و هاووڵاتیه‌كی حاجی ئۆمه‌ران له‌دوای راپه‌ڕینی سالی 1991ی باشووری كوردستان بۆ پاراستنی ئه‌و شوینه‌واره تێایدا نیشته‌جێیه‌و پاراستویه‌تی. له‌ژێر خانوه‌كه‌شدا تونێل دروستكراوه كه سێ ده‌رگای چونه‌ژووره‌وه‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی ه‌ه‌شتاو یه‌ك ساله‌و خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویه‌یه كه‌خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ربنیادنراوه، ئه‌و شانازی ده‌كات به‌وه‌ی خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆرش بووه‌و چه‌ندین جار له‌نزیكه مسته‌فا بارزانی بینیوه و ئاماژه به‌وته‌یه‌كی ئه‌و رابه‌ره نه‌مره ده‌كات كه‌پێشتر نه‌بیستراوه.
نوسه‌رێكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت چه‌ندین شوینه‌واری شۆرشی ئه‌یلول له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ماون كه ده‌یان چیرۆكی پڕله‌سه‌روه‌ری ده‌گێڕنه‌وه به‌لام پشتگوێ خراون.
شۆرشی ئه‌یلول له‌به‌هێزترین شۆرشه‌كانی كورد له مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان داده‌نرێت به‌ه‌ۆی به‌شداریكردنی كوردانی ه‌ه‌رچوارپارچه و ته‌نانه‌ت شۆرشگێرانی به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ، شۆرشێك كه كوردی له‌باشوری كوردستان گه‌یاندۆته لوتكه‌ی ئامانجه‌كانی و نزیك بووه‌ته‌وه له‌سه‌ربه‌خۆیی.