به وێنه.. پاشماوه‌كانی داعش له گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ببينه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر یه‌ك تۆن تی ئێن تی و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش له گونده ئازادكراوه‌كان پووچه‌ڵده‌كاته‌وه.
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌و گوندانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ئازادكرانه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی ته‌قینه‌وه و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا گرت، كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده‌كرابوو.
تیمه‌كانی ئه‌ندازه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، نزیكه‌ی یه‌ك تۆن تی ئێن تی-یان له‌و گوندانه پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكیش پێش ئێستا، تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشییان پووچه‌ڵكرده‌وه, كه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه‌دا بیانته‌قینێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)