وردەكاری لەبارەی رەوشی ئۆجەلان بڵاودەكرێتەوە

K24 – ھەولێر

دوێنێ محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە سەردانی ئیمڕالی كرد و بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا وردەكاری تەواو لەسەر رەوشی ئۆجەلان بڵاو بكرێتەوە.

سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: "محەمەد ئۆجەلان سەردانەكەی بۆ ئیمڕالی ئەنجامدا و چاوی بە ئۆجەلان كەوتووە، بەم نزیكانە وردەكاری لەبارەی چاوپێكەوتنەكە بڵاودەكەینەوە"

لە چەند رۆژی رابردوودا حكوومەتی توركیا بەبۆنەی جەژنی قوربان مۆڵەتیدا كەسوكاری ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالی بكەن كە زیاتر لە ساڵێك بوو پارێزەر و كەسوكاری ئاگاداری رەوشی ئۆجەلان نەبوون.