پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان كەركووك ده‌پارێزن
لە رۆژانی جەژندا پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كەركووك لە ئامادەباشیدان
K24 - كەركووك
پێشمەرگە و ھێزە ناوخۆییەکانی کەرکووک پێکەوە پلانیان داڕشتووە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی کەرکووک لە جەژندا و ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە رێگربن لە ھەر پەلامار و ھێرشێکی داعش چ بۆ ناو شار بێت یاخود بۆ سەر سەنگەره‌کان، فەرماندەکانی پێشمەرگەش دەڵێن، تا لە سەنگەرەکان بین، رێگری دەکەین لە پەلامارەکانی داعش.