تەقینەوەیەك لە باكووری كوردستان روویدا
K24 – ھەولێر
كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شاری وانی باكووری كوردستان روویدا.
بە گوێرەی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە نێوان ئۆفیسی پارتی داد وگەشەپێدان (ئاكەپە) و باڵەخانەی پارێزگای وان لە باكووری كوردستان روویداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند كەسێك لە تەوینەوەكە كەس برینداربوونە، ژمارەیەكی زۆر ئەمبوڵانس بەرەو شوێنی رووداوەكە دەڕۆن و ھێزە ئەمنییەكان لەناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە.
پارێزگاری وان رایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە 19 كەس برینداربوونە و 2 یان پۆلیسن".