لە رۆژی جەژندا پێشمەرگە داوای یەكریزی ناوماڵی كورد دەكەن
K24 - ھەولێر
یەكەم رۆژی جەژنی قووربان لە كاتێكدا بەرێوە دەچێ كە لە سەنگەرەكانی بەرگریەوە ھێزەكانی پێشمەرگە داوای یەكریزی و تەبایی ناو ماڵی كورد دەكەن، لەبەرامبەر دوژمنان و نەیارانی گەلی كورد، بنەماڵەی شەھیدانیش بە چاوی پڕ فرمێسكەوە پیرۆزبایی رۆژێك دەكەن كە خوازیارن ببێتە جەژنی سەربەخۆیی یەكجاری نیشتمان.