باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق به زمانى عه‌ره‌بى پيرۆزبايى جه‌ژن ده‌كات
باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق دۆگلاس سيليمان له په‌يامێكى ڤيديۆى كورتدا به زمانى عه‌ره‌بى پيرۆزبايى جه‌ژنى قوربانى له هاووڵاتيانى عێراق كرد.
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق دۆگلاس سيليمان له په‌يامێكى ڤيديۆى كورتدا به زمانى عه‌ره‌بى پيرۆزبايى جه‌ژنى قوربانى له هاووڵاتيانى عێراق كرد.
دۆگلاس سيليمان له په‌يامه‌كه‌يدا گوتى: به نوێنه‌رايه‌تى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق پيرۆزبايى جه‌ژن له هه‌موو دۆستانمان له عێراق ده‌كه‌ين.
ئه‌مڕۆ به گوێره‌ى رۆژمێرى كۆچى مانگيى يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه.
جه‌ژنى قوربان دووه‌م جه‌ژنى موسڵمانانه له دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و دواى وه‌ستانى حاجيانى ماڵى خودا له سه‌ر كێوى عه‌ره‌فه و ئه‌نجامدانى په‌رستش و گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ موزده‌ليفه مه‌راسيمى جه‌ژن له ناو موسڵماناندا ئه‌نجامده‌درێت.
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م جه‌ژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئيبراهيم پێغه‌مبه‌ر و دواى درووستكردنى ماڵى خودا و دابه‌زينى فه‌رمانى قوربانيكردن جه‌ژن به‌رپا كراوه و جه‌ژنه‌كه به يه‌كێك له رێوڕه‌سمه ئاينييه‌كانى نه‌ريتى ئيبراهيمى ده‌ناسرێت.
باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق به گه‌وره‌ترين باڵيۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و له دواى رووخاندنى رژێمى به‌عس 2003 به ره‌سمى كراوه‌ته‌وه.
دۆگلاس سيليمان له 1ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2016ه‌وه وه‌ك باڵيۆزى نوێى ئه‌مريكا گه‌يشته عێراق و كارنامه‌ى متمانه‌ى پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم كرد و ده‌ستبه‌كار بوو.
ناوبراو بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسى له ئاداب و له زانكۆى بايلۆر به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له هه‌مان پسپۆڕى بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له زانكۆى جۆرج واشنتن به‌ده‌ستهێناوه.
له 2014دا بووه‌ته باڵيۆزى ئه‌مريكا له كوه‌يت و تا هاتنى بۆ عێراق له‌و وڵاته باڵيۆز بووه.
له نێوان ساڵانى 2013 تا 2014 وه‌ك راوێژكار له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نزيك كاريكردووه.
له نێوان 2011 و 2013 له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق كاريكردووه.
له‌و ماوه‌يه‌دا وه‌زيرى راوێژكار بووه بۆ كاروبارى سياسى و دواتر كراوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى نێرده‌ى ئه‌مريكا.
له نێوان 2008 و 2011دا وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى نێرده‌ى ئه‌مريكا له توركيا كاريكردووه.
دۆگلاس سيليمان پێشتر وه‌ك باڵيۆز له ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه كاريكردووه، له‌وانه ئه‌رده‌ن، هايتى، پاكستان، تونس و له نووسينگهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاش بۆ كاروبارى باشوورى ئه‌وروپا كاريكردووه.
ناوبراو له 1984ه‌وه له بوارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كارده‌كات و سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌يه.