گه‌نجێكى توندڕه‌و دايكه ته‌مه‌ن 60 ساڵييه‌كه‌ى كوشت
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى فه‌ره‌نسايى ده‌ستى چووه خوێنى دايكه به‌ساڵاچووه ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌كه‌ى ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێگرى لێكردبوو بچێته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بكات.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى فه‌ره‌نسايى ده‌ستى چووه خوێنى دايكه به‌ساڵاچووه ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌كه‌ى ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێگرى لێكردبوو بچێته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بكات.
دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى، ئه‌و گه‌نجه خۆى راده‌ستى پۆليس كردووه و رايگه‌ياندووه، به هۆى توندڕه‌وييه‌كه‌يه‌وه دايكى خۆى كوشتووه.
سه‌رچاوه پزيشكييه‌كان باسيان له‌وه كردووه، ده‌زگا ئه‌منييه‌كان ئاگادارى ئه‌وه‌ن ئه‌و كه‌سه له رووى ده‌روونييه‌وه ته‌ندرووست نييه و كه‌سێكى لاده‌ره.