پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری
سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆ بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی خەباتگێڕی باکوور (محەمەدئەمین خەرخۆری)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوورم پێگەییشت، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
هاوکات دەڵێت: لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی خەباتگێڕی باکوور (محەمەدئەمین خەرخۆری) و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور)ـم پێگەییشت.
پرسەو سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین خەرخۆری و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ باکوور دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
24ـی ئەیلوولی 2026