توێژه‌رێكی ئیسلامی: له جیاتی قوربانی پاره دابه‌ش بكه‌ن
"خەڵك پێویستی بەو ھەموو گۆشتە نییە، بەڵكو پێویستی بە پارەیە"
K24 - ھەولێر
تویژه‌رێكی ئیسلامی داوا ده‌كات له بری قوربانیكردن، ئەو پارەیە به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش بكرێت، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو ھەموو ئاژەڵە سەر دەبڕن خەڵك پێویستی بەو ھەموو گۆشتە نییە، بەڵكو پێویستی بە پارە.
لە لایەكی دیكە و ھەر پەیوەند بە قوربانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه كوشتارگه‌كان به بێ به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵ بۆ هاووڵاتییان سه‌رده‌بڕن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كانیش زۆربن و تەنانەت بۆ ماڵه‌كانیش ده‌یانگوازنه‌وه، تاوه‌كو هاووڵاتییان له ماڵان‌دا ئاژه‌ڵ سه‌ر نه‌بڕن.