جۆن كيرى: جێبه‌جێكردنى ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌رى يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، دواى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست رێژه‌ى توندوتيژى له سووريا رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، دواى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست رێژه‌ى توندوتيژى له سووريا رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا جۆن كيرى روونيكرده‌وه، پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان پابه‌ندى بڕيارى ئاگر به‌ست بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆمه‌كى مرۆيى بگه‌يه‌نرێته لێقه‌وماوان.
گوتيشى: له‌گه‌ڵ رووسيا سه‌نته‌رى هاوبه‌شمان ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به‌ره‌ى نووسره.
هه‌روه‌ها گوتى: رێگرى له رژێمى سووريا ده‌كه‌ين به پاساوى بۆردومانكردنى به‌ره‌ى نووسره و داعش بۆردومانى نه‌خۆشخانه‌كان بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سووريا كێشه‌كه‌ى زۆر ئاڵۆزه و گرووپ و ميليشياى جياجياى لێيه و به‌ره‌نگارى يه‌كدى ده‌بنه‌وه و شيعه و سوننه‌ى تێدايه و كهشوههوايهكى ژه‌هراوى هه‌يه و ناوچه‌كه هه‌مووى ژه‌هراوى بووه و ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتان له ره‌وشه‌كه هه‌يه و ته‌نيا جێبه‌جێكردنى ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌رى يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كات.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر جووڵه‌يه‌كى ئه‌سه‌د ده‌بێت به ره‌زامه‌ندى رووسيا و ئه‌مريكا بێت و رێگه به ئه‌سه‌د ده‌درێت له هه‌ندێك ناوچه‌ى دياريكراو به‌ره‌نگارى به‌ره‌ى نووسره و داعش ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ى نووسره جۆن كيرى گوتى: به‌ره‌ى نووسره يه‌كسانه به قاعيده و دوژمنى ئه‌مريكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌يه و رێگه‌ى پێ نادرێت بمێنێته‌وه و ئه‌وه سياسه‌تى ئه‌مريكايه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، به وردى چاودێرى گواستنه‌وه‌ى دواين وه‌جبه‌ى ئه‌ندامانى موجاهيدينى خه‌لقمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى له عێراقه‌وه بگه‌نه تيراناى ئه‌لبانيا.